فوئاد حوسێن گەیشتە تاران؛ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانە
- عێراق
- 18 کانوونی دووەم

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە ئێران. ئامانج لە سەردانەکە تاوتوێکردنی "پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و تارانە".
وێنە گەورەکە: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێکدادانەکان لە سووریا تووندبوونەتەوە و نزیکەی دوو هەفتە زیاتریشە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئێرانی گرتووەتەوە، گفتوگۆکانی فوئاد حوسێن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاران تایبەت دەبێت بە پرسی پاراستن و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڕیارە فوئاد حوسێن لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە. هەروەها زنجیرەیەک دیداری جیاواز لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجام بدات.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و تارانە، بەتایبەتی لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگری لە گرووپە تیرۆریستییەکان.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی فوئاد حوسێن لەم سەردانەدا، بریتی دەبێت لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆکردن دەربارەی دوایین پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیری و پشتگیریکردن لە دیالۆگی ناوچەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






