چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ دەبێتەوە و بڕیار لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران دەدات
- عێراق
- 18 کانوونی دووەم

کۆبووەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کۆ ببێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا کۆبێتەوە و بەڕەسمی ناوی کاندیدەکەیان ڕابگەیەنێت. د.عەلی دەفاعی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی کە هومام حەمودی سەرۆکایەتی دەکات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی تەواونەبوونی گفتوگۆکان کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممە خرایە سبەی دووشەممە.
لەلایەکی دیکە: زوهێر چەلەبی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا بە ئاڤای ڕاگەیاند نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقە و گفتوگۆکان تەواو بوون، تەنیا هەنگاوێک ماوە کە بەڕەسمی مالیکی ببێتە بەربژێری چوارچێوەی هەماهەنگی.
- هەرکاتێک گفتوگۆکان تەواو بن بەڕەسمی ناوی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنکی ڕادەگەیەنین.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی شیعە ڕازی بوون نووری مالکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.
باکگراوند: ڕۆژی 10 -1 -2026 چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلا کراوەتەوە و کەسێکیان دەستنیشان کردووە بۆ ئەم پۆستە.
- هەر هەمان ڕۆژ، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی مالیکی بە ئاڤای ڕاگەیاند، مەبەستی بەیاننامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی: نووری مالیکیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو





