ماکرۆن پەیوەندی بە ئەحمەد شەرعەوە دەکات: پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیێنرێت
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، داوای ئاگربەستێکی هەمیشەیی و ڕێککەوتن بۆ یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە لەناو سوپای سووریادا دەکات.
وێنە گەورەکە: فەڕەنسا وەک یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی کورد، دەیەوێت لەرێگەی فشار و دیپلۆماسییەوە گەرەنتیی مانەوەی هەسەدە بکات لە سووریای نوێدا؛ ئەمەش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزە کوردییەکان لە حەلەبەوە تاوەکو دێرەزوور ڕووبەڕووی شەڕ و پێکدادانی گەورە بوون لەگەڵ سوپای عەرەبی سووریا، کە بەهۆیەوە چەندین شەڕڤان شەهیدبوون.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع قسەم کرد و نیگەرانیی خۆمم لە پەرەسەندنەکانی سووریا و هێرشە بەردەوامەکان دەربڕی؛ ئاگربەستێکی هەمیشەیی پێویستە و دەبێت ڕێککەوتنێک لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەوڵەتی سووریادا بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەڕەنسا بەفەرمیی داوای کردووە پڕۆسەی یەکخستنی هێزە سەربازییەکان لەسەر بنەمای دیالۆگی سیاسیی بێت، نەک لەرێگەی فشار و پێکدادانی چەکدارییەوە.
باکگراوند: فەڕەنسا ساڵانێکی زۆرە پاڵپشتییەکی بەهێزی سیاسیی و سەربازیی پێشکەش بە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش.
باکگراوند: دوای کشانەوە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەسەدە بەردەوام بوون و حکومەتی سووریا داوای چۆڵکردنی سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتی کرد، لەوانە دێر حافر و مەسکەنە کە لە ساڵی 2024 ەوە هەسەدە کۆنترۆڵی کردن دوای ئەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا.
ڕۆژی هەینی شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی مەزڵووم عەبدییان لە دێر حافر، ڕێککەوتن هەسەدە لەو ناوچانە بکشێتەوە، بەڵام هێرشەی سوپای سووریا بەردەوام بوون، ئەمڕۆ شەڕ گەیشتە بەنداوی تشرین و ڕەققە ڕۆژهەڵاتی فورات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




