
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) بە فەرمی بڕیاریدا هێزەکانی لە شارۆچکەکانی دێر حافر و مەسکەنە و ناوچەکانی دەوروبەر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب بکشێنێتەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات کە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدە دایە.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: بڕیارماندا هێزەکانمان سبەی کاتژمێر 7ـی بەیانی لە ناوچەکانی شەڕ و پێکدادانی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە ماوەی دوو ڕۆژە لەژێر هێرشدان، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات بکشێنینەوە.
عەبدی دەڵێت، لەسەر داوای وڵاتانی دۆست و نێوەندگیر و نیشاندانی نیاز پاکیمان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سووریا و پابەندبوونمان بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ـی ئادار ئەو بڕیارەمان داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، شاندێكی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە شارۆچکەی دێر حافر لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی (هەسەدە) کۆبوونەوە و بە وتەی فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە، پرسی ئەمنی تاوتوێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمشەو، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا مەرسوومێکی کۆماری دەرکرد و دانینا بە بەشێکی ماف و داواکارییە سەرەتاییەکانی کوردی سووریا لەوانەش؛ خوێندن بە زمانی کوردی و بە نیشتمانی ناساندنی زمانەکە، هاوکات جەژنی نەورۆزی بە فەرمی کردە پشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





