بۆ مانگی یەک زیاتر لە سێ هەزار خانەنشینی دیکە مووچەیان بۆ دەبەسترێت
- بزنس
- 18 کانوونی دووەم

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەم مانگە مووچەی زیاتر لە سێ هەزار پێشمەرگەی دیكەی خانەنشینكراو دەبەسترێت كە لەمانگی هەشتەوە گەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی، چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن، زیاتر لە دوو هەزار و 500ـی دیکەش دەکەوێتە مانگی دوو.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگەکانی ڕابردوو لە 19 هەزار دۆسیەكەی خانەنشینانی پێشمەرگە، 13 هەزار و 774 کەس دۆسیەیان تەواو کراوە و مووچەیان بۆ بەستراوە، بەشێکی دیکەیان ماون وردبینی تێدا بکرێت، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو سەرجەمیان ئامادە دەبن.
لێدوانی فەرمی: لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان؛ بە ئاڤای گوت، "سێ هەزار و 24 خانەنشین و کەمئەندام لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی یەک مووچەیان بۆ دەبەسترێت، 53 خانەنشینی پێشمەرگەن، دوو هەزار و 971 کەسیان کەمئەندامن، ئەوانە چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان، هەزار و 712 دۆسییەی دیکەیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە، ئەگەر وردبینی تەواو بکرێت لەم مانگە مووچەیان دەبەسترێت و ژمارەی ئەو خانەنشین و کەمئەندامانەی لەم مانگە مووچە وەردەگرن دەبێت چوار هەزار و 736، ئەگەر دۆسییەکانیشیان بمێنێتەوە ئەوا دەکەوێتە سەر مانگی دوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




