ئەحمەد شەرع ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کانوونی دووەم

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی لەگەڵ هەسەدە بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند بڕیار بوو ئەمڕۆ لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆببینەوە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەوا کۆبوونەوەکە دواخرا بە سبەی دووشەممە، سبەی لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی خاڵەکان دەکەین.
وێنە گەورەکە: دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕ و پێکدانانی قورس لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات "هەسەدە" و سوپای عەرەبی سووریا لە بەشی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دواجار ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ئەحمەد شەرع ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی بۆ ئاگربەست ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ڕۆژی شەممە لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لەنێوان باڵیۆز تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و ویندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆكی ئەنەكەسە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکایەتیی سووریا ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی بە واژۆی ئەحمەد شەرع بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "ڕێککەوتنەکە ئاگربەستێکی گشتگیر، کشانەوەی هێزەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات و تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکان لەناو دەوڵەتی سووریادا لەخۆ دەگرێت، بە مەبەستی زامنکردنی سەروەریی و سەقامگیریی وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان."
ڕێککەوتننامەی فەرمی: سەرۆکایەتیی سووریا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە واژۆ کراوە و 14 خاڵ لەخۆ دەگرێت، کە ئەمانەن:
1- ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێ لە هەموو بەرەکان و خاڵەکانی بەریەککەوتنی نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هاوتەریب لەگەڵ کشانەوەی هەموو پێکهاتە سەربازییەکانی سەر بە "هەسەدە" بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات، وەک هەنگاوێکی بەرایی بۆ دووبارە بڵاوبوونەوە.
2- ڕادەستکردنی هەردوو پارێزگای دێرەزوور و ڕەققە لە ڕووی کارگێڕی و سەربازییەوە بە حکومەتی سووریا بە تەواوی و دەستبەجێ؛ ئەمەش وەرگرتنی هەموو دامەزراوە و بنکە مەدەنییەکان دەگرێتەوە، لەگەڵ دەرکردنی بڕیاری دەستبەجێ بۆ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی ئێستا لە ناو وەزارەتە تایبەتمەندەکانی دەوڵەتی سووریا و پابەندبوونی حکومەت بەوەی ڕووبەڕووی فەرمانبەران و شەڕڤانانی هەسەدە و ئیدارەی مەدەنی لەو دوو پارێزگایەدا نەبێتەوە.
3- تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنییەکان لە پارێزگای حەسەکەدا لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا و پێکهاتە کارگێڕییەکانیدا.
4- وەرگرتنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان و کێڵگەکانی نەوت و گاز لە ناوچەکەدا لەلایەن حکومەتی سووریاوە، هەروەها دابینکردنی پاراستنیان لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بۆ زامنکردنی گەڕانەوەی سەرچاوەکان بۆ دەوڵەتی سووریا.
5- تێکەڵکردنی هەموو ئەندامە سەربازی و ئەمنییەکانی "هەسەدە" لە ناو پێکهاتەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریادا بە شێوەیەکی "تاکەکەسیی" دوای ئەنجامدانی وردبینیی ئەمنیی پێویست، لەگەڵ پێدانی پلەی سەربازی و شایستە دارایی و لۆجستییەکان بەپێی یاسا، هەروەها پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە کوردییەکان.
6- سەرکردایەتیی هەسەدە پابەند دەبێت بەوەی پاشماوەکانی ڕژێمە لەناوچووەکە بۆ ناو ڕیزەکانی زیاد نەکات و لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی پاشماوەی ڕژێمن و لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەن، ڕادەست بکات.
7- دەرکردنی مەرسوومێکی سەرۆکایەتی بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری حەسەکە، وەک گەرەنتییەک بۆ بەشداریی سیاسی و نوێنەرایەتیی ناوخۆیی.
8- چۆڵکردنی شاری "کۆبانێ" لە دیاردە سەربازییە قورسەکان و پێکهێنانی هێزێکی ئەمنی لە کوڕانی شارەکە و هێشتنەوەی هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی کە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا بێت.
9- تێکەڵکردنی ئەو ئیدارەیەی بەرپرسە لە دۆسیەی زیندانییان و کەمپەکانی ڕێکخراوی داعش، لەگەڵ ئەو هێزانەی بەرپرسن لە پاراستنی ئەم دامەزراوانە لەگەڵ حکومەتی سووریادا، تاوەکوو حکومەتی سووریا بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەمنییەکەی بە تەواوی بگرێتە ئەستۆ.
10- پەسەندکردنی لیستی سەرکردە کاندیدکراوەکان کە لەلایەن سەرکردایەتیی "هەسەدە"وە پێشکەش کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵای سەربازی و ئەمنی و مەدەنی لە پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندیدا بۆ زامنکردنی هاوبەشیی نیشتمانی.
11- پێشوازیکردن لە مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٢٦ کە دەقەکەی باس لە دانپێدانان بە مافە کولتووری و زمانەوانییەکانی کورد دەکات، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە مافپەروەری و مەدەنییەکانی بێناسنامەکان (مکتومي القيد) و گەڕاندنەوەی مافی خاوەندارێتیی کەڵەکەبووی دەیان ساڵەی ڕابردوو.
12- پابەندبوونی هەسەدە بە دەرکردنی هەموو سەرکردە و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ـی ناسووریی بۆ دەرەوەی سنوورەکانی کۆماری عەرەبیی سووریا بۆ زامنکردنی سەروەری و سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ.
13- دەوڵەتی سووریا پابەند دەبێت بە بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (داعش) وەک ئەندامێکی کارا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا، لەگەڵ هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکادا لەم چوارچێوەیەدا بۆ زامنکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
14- کارکردن بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین و شێخ مەقسوود بۆ ناوچەکانی خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




