ئەمریکا پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

دیداری ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا

ئاڤا نیوز

دوای بڵاوکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە سووریا لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، ئەمریکا ڕایگەیاند؛ پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنەکە دەکات و ئەم هەنگاوە وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ "سووریایەکی یەکگرتوو" و کۆتاییهێنان بە دابەشکارییەکان دێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی لەبارەی ئاگربەست و تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە بە دامەزراوەکانی حکومەتی سووریا بە واژۆی خۆیی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتی هەسەدە بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دەستخۆشی لە حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەم بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست. ئەم هەنگاوە وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ "سووریایەکی یەکگرتوو" و کۆتاییهێنان بە دابەشکارییەکان دێت."

تۆم باراک  دەڵێت کورد بەشێکی دانەبڕاون لە سووریا، دەستخۆشی لە هەڵوێستی ئەحمەد شەڕع دەکەین کە دووپاتی کردووەتەوە کوردەکان بەشێکی ڕەسەن و سەرەکیی سووریان. واشنتن بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پڕۆسەی تێکهەڵکێشکردنی هێزەکانی هەسەدەیە لەگەڵ سوپای سووریا.

تۆم باراک لە پەیامەکەی ئەمانەشی وت:

٠ هەسەدە هاوبەشی مێژوویی ئەمریکان دژی داعش، سوپای سووریاش ئەندامێکی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە دژی داعش.

٠ ئەم ڕێککەوتنە وەک بەشێک لە پلانی ئاشتیی بوێرانەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیر دەکرێت، کە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و لەناوبردنی یەکجاریی پاشماوەکانی داعشە.

٠ ئەمریکا بەڵێن دەدات لە هەموو قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنەدا ئامادە بێت بۆ زامنکردنی مافی هەموو هاووڵاتیان و سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتەوایی نیشتمانی.

٠ ئەم وەرچەرخانە سیاسییە نیشانەی گۆڕانکاریی جدییە لە ستراتیژیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، کە هەوڵ دەدرێت بەرژەوەندییەکانی کورد و حکومەتی ناوەندیی سووریا لە یەک ڕێڕەودا کۆبکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ