مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە 14 خاڵییەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتی هەسەدە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بچێتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆببێتەوە، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە بۆ گفتوگۆیە لەبارەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە 14 خاڵییەی لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی لەبارەی ئاگربەست و تێکەڵبوونەوەی هێزەکانی هەسەدە بە دامەزراوە سەربازییەکانی حکومەتی سووریا بە واژۆی خۆیی و مەزڵووم عەبدی بڵاوکردەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوانیان جەخت لە خاڵە جەوهەرییەکانی ڕێککەوتنەکە دەکرێتەوە، کە گرنگترینیان یەکخستنی هێزە سەربازییەکان و تێکەڵکردنی هەسەدەیە لە چوارچێوەی سوپای نیشتمانیی سووریادا، لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندیی ئیدارەی خۆجێیی بۆ پارێزگای حەسەکە و دانانی پارێزگایەکی کورد بۆ ئەو شارە، هەروەکو لە ڕێکەوتنە 12 خاڵییەکە هاتووە.
هاوکات هەردوولا باس لە جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتەکان، بەتایبەت کورد و دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامانی سرووشتی و داهاتی نەوت و گاز دەکەن وەک بنەمایەک بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و یەکسانی دابەشکردنی سامان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو دوێنێ مەزڵووم عەبدی بچێتە دیمەشق، بەڵام ئەحمەد شەرع وتی، بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەواوە نەیتوانیوە و ئەمڕۆ سەردانی دیمەشق دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




