دوای کشانەوەی هەسەدە سوپای عەرەبی سووریا چووە ناو بەنداوی تشرین
- کوردستان
- 19 کانوونی دووەم

دیمەنی بەنداوی تشرین
ئاڤا نیوز
کەناڵی فەرمی سووریا ڕایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە، هێزەکانی سووپای عەرەبی سووریا چوونەتە ناو بەنداوی تشرین و ئیدارەی بەنداوەکەیان وەرگرتووەتەوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە 14ـخاڵیەی لەنێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بڵاوکراوەتەوە، هەسەدە لە فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای حەلەب دەکشێتەوە، بەنداوی تشرین دەکەوێتە ئەو پارێزگایە و بەیانی ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی سووریا بڵاویکردەوە سوپای سووریا چوونەتە ناو بەنداوی تشرین ئەمەش دوای کشانەوەی هەسەدە.
ئەم بەنداوە لەسەر ڕووباری فوڕات دروستکراوە، یەک ملیار و 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، کارەبا بۆ مەنبج و شارۆچکەی کۆبانێ و دەیان گوندی ئەو ناوچەیە دابین دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی بگاتە دیمەشق و گفتوگۆ لەسەر ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنە بکات کە بڕیارە لەنێوان هەردوولا بە تەواوی جێبەجێ بکرێت. بەپێی ڕێککەوتنەکە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات و شارە کوردییەکان تایبەتمەندیان لەبەرچاو دەگیرێت و هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سووریا دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەرگرتنی ئیدارەی بەنداوی تشرین لەلایەن سوپای سووریاوە لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکێک لە ناوچە گەرمەکانی ڕووبەڕووبونەوە بوو لەنێوان هەسەدە و سوپای عەرەبی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





