
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایدەگەیێنێت، حکومەتی سووریا سەرجەم دەستپێشخەرییەکانی ئاگربەستی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا پشتگوێ خستووە و هێرشێکی سیستماتیکی بۆ قڕکردنی کورد دەستپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: پاراستنی ناوچە کوردییەکان هێڵی سوورە و دیمەشق وەڵامی ئاشتی ناداتەوە، حکومەتی سووریا سەرجەم دەستپێشخەرییەکانی ئاگربەستی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا پشتگوێ خستووە و هێرشێکی سیستماتیکی بۆ قڕکردنی کورد دەستپێکردووە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە دەشڵێت: هێزەکانیان بەرەو ناوچە کوردنشینەکان کشاونەتەوە و پاراستنی ئەم شوێنانە "هێڵی سوورە" و بە هەموو شێوەیەک بەرگرییان لێ دەکەن.
٠ کەمپی هۆڵ لە ئێوارەی دوێنێوە ڕووبەڕووی هێرشێکی دڕندانە بە تانک بووەتەوە، کە وای کردووە پاسەوانەکان ناچار بن پاشەکشە بکەن.
٠ ئەم دۆخە مەترسییەکی گەورەی لەسەر زیندانەکانی داعش لە شەدادی دروست کردووە.
زانیاریی زیاتر: مەزڵووم عەبدی، داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات، بەرپرسیارێتیی پاراستنی زیندانەکانی داعش هەڵبگرن، داواش لە دیمەشق دەکات، هێرشە چڕەکانی سەر حەسەکە و کۆبانی ڕابگرێت و بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمەش بزانە: فەرماندەی هەسەدە، ستایشی خۆڕاگریی شەڕڤانان و هاووڵاتییانی کرد لە بەرامبەر ئەو کوشتارە بەرفراوانەی کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی پێکهاتەی کوردە. دەڵێت: ئیرادەی گەل لە هەڕەشە سەربازییەکان بەهێزترە، بەڵام بێدەنگیی جیهان بەرامبەر ئەم کارەساتە مرۆییانە جێگەی نیگەرانییە و ڕێگە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا خۆش دەکات، بۆیە پێویستە هەنگاوی خێرا بۆ پاراستنی مەدەنییەکان بنرێت.
لەلایەکی دیکە: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، لەگەڵ هەسەدە لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ ئایندەی پارێزگای حەسەکە ڕێککەوتوون، کە تێیدا مۆڵەتی چوا ڕۆژ بۆ داڕشتنی وردەکارییەکانی تێکەڵکردنەوەی ناوچەکان دیاری کراوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، بەپێی ئەم لێکتێگەیشتنە، سوپای سووریا ناچێتە ناو ناوەندی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و گوندە کوردییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





