سەرۆک بارزانی و ئەمیری قەتەر: نابێت لە سووریا شەڕ لە نێوان عەرەب و كورد سەرهەڵبدات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و ئەمیری قەتەر: نابێت لە سووریا شەڕ لە نێوان عەرەب و كورد سەرهەڵبدات

سەرۆک بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا، سەرۆک بارزانی و ئەمیری قەتەر، جەختیان لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی سووریا کردەوە، هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ڕێگە لەوە بگیرێت شەڕی نێوان عەرەب و كورد ڕووبدات.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری دەوڵەتی قەتەر، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی تاوتوێی بارودۆخی سووریایان کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش كرایەوە.

هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ڕێگە لەوە بگیرێت كە شەڕی نێوان عەرەب و كورد ڕووبدات و كێشەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەوەتەی ئاڵۆزییەکانی سووریا سەریهەڵداوە، سەرۆک بارزانی بەردەوام لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان بە تایبەت ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەسەر هێڵ بووە و داوا دەکات کۆتایی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان بهێنرێت و هەموو لایەک بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن. هاوکات داوا دەکات مافەکانی کورد لە سووریا دەستەبەر بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ