
محەمەد شیاع سوودانی, سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە لە عێراقەوە هیچ درۆن و مووشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کرابێت. دووپاتیشی کردووەتەوە کە ڕێگە نادەن عێراق بخزێنرێتە ناو گۆڕەپانی ناکۆکییەکانەوە و پابەندن پێیەوە.
لێدوانی فەرمی: محەمەد شیاع سوودانی, سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا هیچ ئاماژە و ڕاپۆرتێکی بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی ئاراستەکردنی مووشەک و درۆن لە عێراقەوە لە کاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هەڵویستیشیان ڕوونەوە لەبارەی ئەوەی ڕێگە نەدەن عێراق بخزێنرێتە ناو گۆڕەپانی ناکۆکییەکانەوە و پابەندن پێیەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی عێراقی ئاشکرایان کردووە، ئێران پێشتر لە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل ئاگاداری کردوونەتەوە لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە لە ناوچەکە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: میدیای ئیسرائیلیش دەڵێت: ئیسرائیل پەیامی ناردووە بۆ هەندێک وڵاتی ناوچەکە کە هێرش دەکاتە سەر ئێران بەجۆرێک مەترسی لەسەر ئەو وڵاتانە دروست ناکات، ئەو وڵاتانەش نیگەرانن لە وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئێران.
مەترسییە زانراوەکان: وڵاتەکان ترسیان هەیە ئێرانیش وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە بەو پێیەی تاران هەڕشەی لێکردوون هەر وڵاتێک ئاسمانی وڵاتەکەی بکاتەوە بۆ ئیسرائیل دەچێتە ناو بازنەی شەڕ و ئاگرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
6 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
42 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا





