
ئەو بنكەیەی تەقینەوەكە تێیدا ڕوویدا
ئاڤا نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لەبارەی "تەقینەوە"ـی بنکەی کالسۆ لە بابل ئاماژە بەوە دەدات، پێش تەقینەوەکە و لە کاتی تەقینەوەکەدا هیچ چالاکییەکی ئاسمانی لە سەرانسەری پارێزگاکەدا نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ناوەندی سەربازیی کالسۆ، کە تایبەتە بەهێزەکانی حەشدی شەعبی، لەباکووری شاری بابل بۆردوومانکرا و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێزیش بیسترا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی شانەی ئەمنیی عێراقی، لە ڕووداوی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بنکەی کالسۆ لە باکووری پارێزگای بابل، کە بارەگای کەرتەکانی سوپا و پۆلیس و دەستەی حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت، بەهۆیەوە ئەندامێکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژرا، هاوکات هەشت کەسی دیکە برینداربوون، کە لەنێویاندا کارمەندی سوپا هەن".
زانیاریی زیاتر: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژە بە ڕاپۆرتی بەرگریی ئاسمانیی عێراق دەکات، "پێش تەقینەوەکە و لە کاتی تەقینەوەکەدا هیچ چالاکییەکی ئاسمانی لە سەرانسەری پارێزگاکەدا نەبووە، لەسەر ڕووداوەکەش لیژنەیەکی تەکنیکی لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە پێکهێنرا".
لەلایەکی دیکەوە: دوای تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی ناوەندی سەربازیی کالسۆ، هەریەک لە ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەن خۆیانەوە ڕەتیانکردەوە پەیوەندییان بەو ڕووداوەوە هەبێت و هیچ هێرشێکیان لە خاکی عێراق کردبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
44 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا






