گرافیی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەردەکات، یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە ڕێکلام بۆ شیر و تەواوکەری خۆراکی قەدەغە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: لە پێناو بایەخدان بە خزمەتگوزاریی چاودێریی بەرایی تەندروستی بە تایبەت چاودێریی دایکایەتی و منداڵان، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکان کە ڕێکلام بۆ تەواوکەری خۆراکی تایبەت بە منداڵانی تەمەن (یەک تا 10)ساڵی دەکەن بڕیارمان دا کە هاوشێوەی شیری منداڵان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە کارمەندانی نەخۆشخانەکانی لەدایکبوون و سەنتەرەکانی کوتان، ڕێنوێنی دایکان بکەن تاوەکو شیری دایک بدەن بە کۆرپەکانیان، هەروەها قەدەغەیە هیچ جۆرە شیرێک یان تەواوکەری خۆراکی لە نەخۆشخانەکانی لەدایکبوون و بنکە تەندروستییەکان بدرێتە هاووڵاتیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی، بوونی "نوێنەری کۆمپانیاکان" لە نەخۆشخانەکانی حکومی و ناحکومی، سەنتەرەکانی کوتانی منداڵان و هەر دەزگایەکی تەندروستی و رێکلام کردن بۆ شیر یان تەواوکەری خۆراکی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەر پزیشکیک یان کارمەندێکی تەندروستی یان فەرمانبەرێک، ڕیکلام بۆ هەر کۆمپانیایەک بکات، ڕێکاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕێگە دەگرێت، لە ساغکردنەوەی شیری ناتەندروست و تەواوکەری خۆراکی لە نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





