لە پارێزگای هەولێر ڕۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ فڕێدەدرێت

شەیری بکە لە:
لە پارێزگای هەولێر ڕۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ فڕێدەدرێت

چەند بارهەڵگرێک لەکاتی گواستنەوەی زبڵ و خاشاک بۆ زبڵدانی کانی قرژاڵە. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر

ئاڤا نیوز 

 

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و ژمارەی گەڕەكەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر و هاتنی گەشتیارێکی زۆر، بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا، ڕێژەی فڕێدانی زبڵ لە پارێزگاکە و دەوروبەری زیادیکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: مانگانە 60 هەزار تۆن زبڵ لە هەولێر فڕێدەدرێت، ئەم ژمارەیەش لە زیادبووندایە و تەنیا مانگی ڕابردوو لە ڕۆژێکدا دوو هەزار تۆن زبڵ فڕێدراوە؛ بە سەنتەری شاری هەولێر و قەزا و ناحییەکانییەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو زبڵ و خاشاكەی کۆدەکرێتەوە ڕۆژانە دەگوازرێتەوە بۆ زبڵدانی كانی قڕژاڵە و لەوێ بەشێوەیەکی ڕێکخراو زبڵەکان دادەنرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان