
ئاڤا دیجیتاڵ
بهرپرسانی ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دهدهن لهوهی كشانهوهی هێزهكانیان "بێ باج نابێت"، نابێتە هۆی راگرتنی هێرشەکانیش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، ئهگهر بەشداربن لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
وێنە گەورەکە: سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ناوەڕۆکی ئەو نامەیەیان ئاشکراکردووە، کە واشنتن لەڕێگەی وەزیری دەرەوە بۆ حکومەتی عێراقی ناردبوو سەبارەت بە شێوازی کشانەوەی هێزەکانیان، ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئەمریکا باس لەوەدەکات كه كشانهوهی هێزهكانیان ئەگەر ڕووبدات "بێ باج نابێت".
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئێوارەی چوارشەممە 24-1-2024 پەیامێکی ئەمریکای بڵاوكردهوه و تێیدا هاتبوو:” مانەوەی هێزهكانی هاوپهیمانان بهپێی رێككهوتنی ستراتیژی نێوان ئهمریكا و عێراق دیاریدهكرێت، بۆ ئهو مهبهستهش خشتهیهک ئامادهكراوه و، لیژنهی باڵای نێوان ههردوو وڵات دهست به كۆبوونهوهكانیان دهكهن، ئەمە بۆ وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە پارەیان بۆ دابیندەکرێت".
لێدوانی فەرمی: رۆژنامهی شهرق ئهلئهوسهت لە زاری چەند سهرچاوهیهكهوه بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایە واشنتن نیگهران نییە بچێتە قۆناغێکی نوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق، بەڵام کشانەوەی هێزەکانی بە هەر رێگەیەک بێت، ئەو هێرشانە راناگرێت کە بنکەکانی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران دهكهنه ئامانج، ئهگهر بەشداربن لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامەکەی ئەمریکای لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوبەش کردووە. بەپێی ئەوەی سەرچاوەکان بڵاویانکردووەتەوە، پرۆسەکە تەکنیکییە و ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت بۆ رێکخستنی کشانەوەکە ئاسان و خێرا نابێت، بابەتی پشتڕاستکردنەوەی یەکلاکردنەوەی هەموو فایلەکانی پەیوەست بە ئامادەبوونی سەربازی پێویستی بە کاتە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەو کاتەوەی پەیامی ئەمریکا گەیشتووەتە فەرمانگە حکومییەکان لە بەغدا، هێزە سیاسییەکان لە هەوڵێکی چڕدان بۆ تێگەیشتن لەوەی بە شێوازی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم هەنگاوە لەناکاوە بکەن، لایەنی شیعە بەشدارن بۆ ئەوەی ئهو لایهنانه رازیی بكهن كه دهستیان ههیه له پهرهسهندنی گرژییهكان.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، “واشنتن لەڕێگەی پەیامەکەوە هانی بەغدای داوە تاوەکو لە دەرئەنجامەکانی ئەم کشانەوەیانە تێبگات کە وڵاتان تێیدا بە پابەندبوونی دارایی و ئابوورییەوە تێوەگلاون". عێراق داهاتی نەوتی خۆی لە ساڵی 2003وە لە هەژمارێکی بانکیدا داناوە کە لەژێر کۆنترۆڵی گەنجینەی ئەمریکادایە، ئەمەش بەپێی بڕیارنامەی 1483ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە ئامانجی یارمەتیدانی عێراق بۆ ئەوەی سامانەکانی بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوەببات.
باکگراوند: لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، هێرشکردنە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا و هەرێمی کوردستان زیادیان كردووە، لایەنە عێراقییەكانیش بەردەوام داوادەكەن ئەمریكا عێراق جێبهێڵێت.
بەپێی داتا بڵاوکراوەکانی ئەمریکا، لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 150 جار بە مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سووریا، ئەمریکاش دوو جار بەفەرمی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردوومانکردووە، بۆردوومانەکانیش کوژراو و بریندار و کاردانەوەی فراوانیان لە شەقامی عێراق لێکەوتەوە، هەڕەشەی ئەوەش دەکات لەپێناو پاراستنی هێزەکانیان هێرشی زیاتر ئەو گرووپانەی لە ئێرانەوە نزیکن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
لەبەسرە بەهۆی چڕی تەم چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەعدی ئەحمەد پیرە: دووبارە لەگەڵ پارتی دادەنیشینەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوردن سێ درۆنی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر دەخاتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەعدی ئەحمەد پیرە: دووبارە لەگەڵ پارتی دادەنیشینەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوردن سێ درۆنی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر دەخاتە خوارەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت





