
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی مەدەنی خانەنشین دەکرێن، بەڵام لەکاتی خانەنشینبوون دەبێت تەواوی پارەی سندووقی خانەنشینی بەیەکەوە بدەن، بڕی پارەی هەر یەکێکیشیان زیاتر لە دوو ملیۆن دینارە.
وێنە گەورەکە: لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 80 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەست خزمەت دەکەن، ئەوانیش خانەنشینی دەیانگرێتەوە، بەڵام مەرجە تەمەنی 50 ساڵ و خزمەتی لە 15 ساڵ زیاتر بێت.
ئەگەر فەرمانبەرێک پێش تەمەنی 50 ساڵی کۆچی دوایی بکات، 15 ساڵ خزمەت و وارسی هەبێت، بەهەمانشێوە مووچەی خانەنشینی بۆ دەبەسترێت.
فەرمانبەرانی گرێبەست 12 مووچەی تەواوی ئیکرامییە نایانگرێتەوە، شەش مووچەی بنەڕەتیش کە لەپای 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوە دەدرێت، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێنماییەک نییە بۆیان خەرج بکرێت، بەڵام هەوڵ هەیە ئەوانیش بگرێتەوە.
کێشەی سەرەکی: فەرمانبەرانی گرێبەست مانگانە پارەی سندووقی خانەنشینییان لێ نەگێڕدراوەتەوە، کە پێشتر 7% و ئێستا 10% یە، بۆیە لەکاتی خانەنشینبوون دەبێت تەواوی پارەکە بدەن، بڕی پارەکەش بەپێی مووچەکەیان و ساڵانی خزمەت دەگۆڕێت. بۆنموونە ئەگەر فەرمانبەرێک بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت مووچەی بنەڕەتی 296 هەزار دینار دەبێت، دەبێت مانگانە 30 هەزار دینار، ساڵانە 360 هەزار دینار بدات، ئەگەر 15 ساڵ خزمەتی هەبێت دەبێتە 5 ملیۆن و 400 هەزار دینار بەیەکەوە بدات.
بەدواداچوونی تایبەت: فەرمانبەرێکی گرێبەستی وەزارەتی شارەوانی بە ناوی عەلی قادر کۆچی دوایی کردووە و 16 ساڵ خزمەتی هەیە، هاوسەرەکەی بە ناوی ساری حوسێن مامەڵەی خانەنشینی کردووە، لە قۆناغی کۆتایی داوایان لێ کردووە دوو ملیۆن و 23 هەزار دینار بەیەکەوە بدات. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینیش دەڵێت پارەکە بۆ بەغدایە و قەرەبووی لێبڕینی خانەنشینیە، ئەگەر ئەو پارەیە نەدات مامەڵەکەی لە بەغدا ناکرێت.
لێدوانی تایبەت: لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤایان گوت، بەهۆی ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست نوێن و هێشتا هیچیان تەمەنیان نەگەیشتووەتە خانەنشنینی، تاوەکو ئێستا تەنها دوو دۆسیەیان بەدەست گەیشتوون، هەردوو دۆسیەکەش کۆچی دواییان کردووە.
لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی لێیان وەردەگیرێت، دەڵێن هیچ خزمەتێک هەژمار ناکرێت هەتاوەکو لێبڕینی خانەنشین نەدات، فەرمانبەرانی گرێبەست لێبڕێنی 10٪ـی مووچەیان نەداوە، کە خزمەت دێننەوە دەبێت ئەو بڕە بدەن بەگوێرەی ساڵانی خزمەت، پارەکەش ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی عێراق.
شێوازی پارەدانەکە ئێستا بە کاش و بە یەکجار دەبێت، لە یەک باردا دەکرێت بە قیست یان میکانیزمی دیکە بۆ وەرگرتنی دەگیرێتە بەر، ئەمەش پێویستی بە ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانە.
شێوازی جێبەجێکردن: فەرمانبەرانی گرێبەست لەکاتی خانەنشینبوون ٣٠٠ هەزار دیناریان بۆ دەبڕدرێتەوە، ١٥ ساڵ کەمتریشی هەبێت هیچی بۆ خەرج ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




