بۆ یەكەمجار لەڕێگەی جوانكارییەوە سێ ژن تووشی ئایدز دەبن

شەیری بکە لە:
بۆ یەكەمجار لەڕێگەی جوانكارییەوە سێ ژن تووشی ئایدز دەبن

دیمەنێكی نەشتەرگەری جوانكاری- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


لە ئەمریکا بۆ یەکەم جار، لەڕێگەی نەشتەرگەری جوانکارییەوە سێ ژن ڤایرۆسی ئایدزیان بۆ دەگواسترێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی سێ ژن بۆ بەرزکردنەوەی دەموچاویان لە ڕێگەی ڕاکێشانی خوێنی دەموچاویان نەشتەرگەری جوانکارییان كرد، بووە هۆی ئەوەی ببنە هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە بەهۆی بەکارهێنانەوەی ئامێرەکان بووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی پێشەنگی تەندروستیی گشتی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:  "کلینیکەکە ئەو ئامێرانەی بەکارهێناوەتەوە کە بڕیاربوو تەنها جارێک بەکاربهێنرێن، پێدەچێت ئەم حاڵەتە یەکەم حاڵەت بێت لە ڕێگای جوانکارییەوە گواسترابێتەوە بە بەکارهێنانی دەرزی".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێگەیانەی جوانکاری کە پێوستیان بە بەکارهێنانی دەرزییە بریتین لە كردنی بۆتۆکس بۆ نەرمکردنی چرچ و لۆچی، هەروەها فیلەر و تاتۆکردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: