ئاڤا نیوز
دوای حەوت مانگ وەستانی کارکردن لە پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگەی شکارتە - بالیسان، کارەکانی پرۆژەکە دەستیپێکردووەتەوە بڕیارە لە دوو قۆناغدا کارەکان تەواوبکرێن.
بۆچی گرنگە: ڕێگەی شکارتە - بالیسان بە یەکێک لە رێگە ستراتیژی و بازرگانییەکان دادەنرێت، چونکە پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران بە ئیدارەی راپەڕین دەبەستێتەوە و رێگەی مەرزی کێلێ و حاجی ئۆمەران و باشماخە.
لێدوانی فەرمی: مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە ئاڤا نیوزی گوت: "کۆمپانیای جێبەجێکار لە 16ـی ئەم مانگەوە دەستیان بە هەنگاوەکانی کارکردنیان کردووە، لە دوێنێ وە کارکردن دەستیپێکردووە و هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕێگاکە وەستێنراوە تاوەکو کۆمپانیای جێبەجێکار ئاسانتر و خێراتر کارەکانی بکات".
شێوازی جێبەجێکردن: درێژی رێگەکە (23.5کم)ـە بە گوژمەی حەوت ملیار و 698 ملیۆن دینار لە قۆناغی یەکەم (14کم) قیردەکرێت و لە قۆناغی دووەم (9.5کم) قیر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە لێرەیە؛ لە گوندی موغاغ لە شارۆچکەی پیرەمەگروون
- ببینە و ببیستە
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڤینۆ چیرۆکەکانی کوردستان دەگێڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زانیاری ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
55 خولەک لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تبتییەکان بەشداری لە نوێژی تەمەن درێژی بۆ ڕوحی دالای لاما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دییپفەیک دەبێتە مەترسییەکی نوێ بۆ سەر گەنجان و سیاسییەکان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا خۆی بۆ خولێکی نوێی سینەما ئامادە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلار دەداتە هاوپەیمانەکانی لە سووریا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی ڕێگەی سەرەکی هەولێر - کەرکووک شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی حکومەتی عێراق کورد نیگەران دەکات؛ "بژاردەمان هەیە و ڕێگەی پێنادەین"