
پڕۆژەی ئاوی خاس لە سنووری قەزای پشدەر
ئاڤا نیوز
بەهۆی لێچوون لە یەکێک لە بوتڵەکانی کلۆری ئاو لە پڕۆژەی ئاوی خاس لە سنووری قەزای پشدەر، بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: بەهۆی لێچوونی کلۆر مەترسی لەسەر دانیشتووانی گوندی بنەوشان و دەوروبەری پڕۆژەی ئاوی خاس دروست بووە و چەند ھاووڵاتییەکی گوندی بنەوشان تووشی تەنگە نەفەسی بوون، تەواوی دانیشتووانی گوندی بنەوشان ماڵەکانیان جێهیشتوە.
زانیاریی زیاتر: بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین داوا لە هاووڵاتیانی سنووری قەزای پشدەر دەکات نزیکی ئەو شوێنە نەکەونەوە، تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێ و دڵنیا دەبنەوە لە سەلامەتی ئەو شوێنە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گازی کلۆر یەکێکە لەگازە ژەهراوییەکان و زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە کاریگەری خراپ لەسەر ژینگە و دەوروبەر دروست دەکات.
ئەمەش بزانە: بەهۆی ئەو ڕووداوە کارمەندێکی پۆلیسی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا و کارمەندێکی دیکەش بەھۆی کاریگەرییەکانی لێچوونی کلۆرەوە باری تەندروستی تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






