ئاڤا نیوز کاتی گەڕاندنەوەی كەلـلەسەری ژنە نیاندەرتاڵەكەی شانەدەر ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2024-05-04

سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2018ـەوە کەللەسەری ژنە نیاندەرتاڵێک لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە و بەهۆی نەبوونی ئامێری پێشکەوتوو بردرایە بەریتانیا، بڕیارە دوای تەواوبوونی پشکنینی کەللەسەری ژنە نیاندەرتاڵەكەی شانەدەر، دوای ساڵێکی دیکە لە بەریتانیاوە بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: دۆزینەوەی شوێنەوارێکی نوێی وەک کەللەسەری ژنێکی نیاندەرتاڵ لە ئەشكەوتی شانەدەر لە هەولێر بۆ ناسین و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپووری كورد گرنگە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بەگوێرەی پشکنینەکانی زانکۆی کامبریج و لیڤەرپوول، 3% تاوەکو 5%ـی جیناتی کورد بۆ مرۆڤی نیاردەتاڵ دەگەڕێتەوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە: بەهۆی نەبوونی ئامێری پێشکەوتوو بۆ پشکنینی ئێسکەپەیکەر، شوێنەوارناسانی بەریتانی کە ماوەی 10 ساڵە کار لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکەن، كەللەسەری ژنە نیاندەرتاڵەكەیان گواستووەتەوە زانکۆی کامبریج و دوای ساڵێک دەیگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: شوێنەوارناسانی بەریتانیا لە 1951 تاوەکو 1961 لە ماوەی 10 ساڵدا، دەیان ئێسکەپەیکەری مرۆڤی نیاندەرتاڵیان لە هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە، کە ئێستا لە مۆزەخانەکانی بەغدا و ئەمریکا هەڵگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە لە جیاتی ئاو غاز لە بۆریی ماڵان دێتە دەرەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترهمپ بهردهوامه له هێرشهكانى بۆ سهر بایدن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگەیێنن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چالاکوانێکی ئایینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیستەنبوڵ تیرۆر کرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی سەركۆنەی تیرۆركردنی كاندیدەکەی بەغدا دەكات