بڕیار لەسەر دیاریکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەدرێت
- کوردستان
- 6 ئایار

دروێنەی گەنمی جووتیاران- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە بەغدا تیمی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبارەی دیارکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە:دوێنێ وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان یەکێک بوو لە تەوەری کۆبوونەوەکە.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ تیمی کشتوکاڵی عێراق بۆ دیارکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران و ئامادەکاریی پلانی پرۆسەکە و کۆدەبنەوە، لەم ڕۆژانەدا بڕەکە دیار دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: "ئێمە بە نووسراو داوامان کردووە ئەمساڵ هەموو بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەربگیرێت و هاوشێوەی جووتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەشێوەیەکی یەکسان بێت". زۆزان کۆچەر وا دەڵێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەمساڵ بەھۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بەرھەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو زیاتر بێت، بگاتە نزیکەی دوو ملیۆن تۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت