
گەنم - وێنە: مرصد الشرق الاوسط وشمال أفريقيا
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە دوو هەزار و 500 تۆن گەنمی قاچاخ و خراپبووی ڕاگەیاند، چەند کەسێکیش دەستگیرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگاکە دەستیبەسەر 14 ترێلەردا گرتووە که زیاتر لە 400 تۆن گەنمی بەشەخۆراکی چەند پارێزگایەکی هەڵگرتبوو، لە نەجەفیش دەست بەسەر بڕێکی زۆر دانەوێڵەی بۆیاخکراودا گیراوە و شۆفێرهکانیشیان دەستگیرکراون.
زانیاریی زیاتر: له دیالاش 343 تۆنی گەنمی تێکچوو دەستیبەسەردا گیراوە و سێ تۆمەتباری دیکه کە یەکێکیان بازرگان و دوو کەسیش وەک کرێکار و کارمەندێک لە کشتوکاڵی پارێزگای دیوانیە لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل لە بازرگانەکە دەستگیرکراون.
لە هەمان کاتدا: ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی هێزەکە لە ئەنبار بووە، دەستبەسەر نزیکەی هەزار و 800 تۆن گەنمی خراپبوودا گیراوە لە کاتێکدا دەگوازرایەوە بۆ سایلۆی ڕومادی بە مەبەستی بەبازاڕکردنی، 35 شۆفێریش دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





