
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارتی تەقەدووم کە خۆی بە "زۆرینەی سیاسیی سوننە " لە پەرلەمان دەزانێت، پێداگرە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لە بەرامبەردا سێ لایەنەکەی دیکەی سوننە، بە "پاڵپشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی" دەیانەوێت ئەو پۆستە لە بەرژەوەندیی خۆیان یەکلا بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی شەش مانگ هێشتا پرسی هەڵبژاردنی کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلانەبووەتەوە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 9-4-2024، پەرلەمان دوایین دانیشتنی ئەم وەرزەی یاسادانان بکات و بچێتە پشووی یاسادانان، هەڵبژاردنی کەسێکیش بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لە کارنامەی دانیشتنەکەدا نییە.
بۆچی گرنگە؟ هاوپەیمانی "عەزم، حەسم و سیادە" کە سێ لایەنی سووننین، داوای ڕێکخستنی دانیشتنێکی خێرا دەکەن بۆ ئەوەی بەربژێری ئەوان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت، بەڵام پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی وەرگرتنی ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزان.
لێدوانی فەرمی: فاروق ساڵحی، ئەندامی پارتی تەقەدووم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: " هەنگاو بۆ هەمواری ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەنێین، بۆ ئەوەی ڕێنیشاندەرمان بێت بۆ هەڵبژاردنی بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان".
زانیاریی زیاتر: ئەندامەکەی پارتی تەقەدووم دەڵێت، "لە ڕاستیدا بابەتی سەرۆکی پەرلەمان مافی پارتی تەقەدوومە و دەستبەرداری نابین، بەو پێیەی پارتەکەی ئێمە خاوەنداریێتی زۆرینەی پەرلەمانی دەکات".
لەلایەکی دیکەوە: د.سەڵاح کوبەیسی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: " بە پاڵپشتی برایانمان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هەندێک لە فراکسیۆنە کوردییەکان دەمانەوێت دانیشتنێکی خێرا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بکرێت".
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی سەڵاح کوبەیسی: "سەرکردایەتی پارتی تەقەدووم و خودی حەلبووسی نایانەوێت هیچ کەسێک پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت، بۆ ئەوەی کورسییەکە بەشێوەیەکی ڕەمزی بۆ حەلبووسی بمێنێتەوە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕۆژی دووشەممە 7-5-2024، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەرکرد کە لە دانیشتنی دووەمی ڕۆژی 27-1-2024 دەنگی لەسەر دابوو، دادگەی فیدراڵی دەڵێت: دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لەوکاتدا "بڕیارێکی نادروست بووە".
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی ئەمریکا سێ ملیۆن دۆسیەی نوێی جێفری ئێپستاین بڵاو دەکاتەوە
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه






