
شەعلان کرەیم و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی شەعلان کرەیم لە ئەنجوومەنی نوێنەران یەکلاکردەوە، بڕیاری دا کە ئەندامێتییەکەی دروستە.
چیرۆکی سەرەکی: هەر یەک لە یوسف کیلابی، فالح خەزعەلی و حسێن موئەنەس، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایان دژی شەعلان کرەیم، ئەندامی ئەنجوومەنەکە تۆمار کردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سێ ئەندامە لە سکاڵایەکەیاندا داوایان کردبوو، بەهۆی نەبوونی مەرجە دەستووری و یاساییەکان لە ئەرکەکانیدا، ئەندامێتیی شەعلان کرەیم هەڵبوەشێنرێتەوە.
بڕیاری فەرمی: دادگەی فیدراڵی لە دانیشتنەکەیدا دۆسیەکەی یەکلاکردەوە بەوەی هیچ هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی شەعلان کرەیم نییە، بڕیاری دا بەوەی ئەندامێتییەکەی دروستە.
زانیاریی زیاتر: دوای لادانی حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران، شەعلان کرەیم وەک بەربژێری حیزبی تەقەدووم بۆ شوێنگرەوەی دەستنیشان کرا لە خولی یەکەم زۆرترین دەنگی ئەندامانی بەدەستهێنا، ڕۆژی 17-04-2024 لە بەربژێربوون بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و حیزبەکەیشی کشایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





