گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت ئاشكرا دەكات
- کوردستان
- 2024-05-08

كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی نەوت ئێستا بابەتێكی تەكنیكی نییە لە ڕووی تەكنیكییەوە تورکیا و عێراق ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەکی ڕۆژناماوانیدا ڕایگەیاند: "تورکیا و عێراق ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، ئێستا كێشەكە تێچووی نەوتە هەرچەندە ڕێككەوتن كراوە، بەڵام ڕێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە".
باکگراوند: ساڵێک پێش ئێستا بەهۆی سکاڵای عێراق لە دادگەی نێوبژیوانی پاریس، دادگەكە سزای یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بەسەر تورکیادا سەپاند، بەوهۆیەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگیرا.
وێنە گەورەکە: بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕۆژانە بازاری وزەی جیهان نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لەدەست دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان، جگە لەوەش زیانی 14.5 ملیار دۆلاری بە داهاتی عێراق گەیاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە






