محەممەد شوکری: زەمینەسازیمان بۆ كۆمپانیاكان كردووە بۆ وەبەرهێنان بێنە كوردستان
- کوردستان
- 2024-05-08
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیێنێت، لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان زەمینەسازیی هەرێمی کوردستانمان بۆ کۆمپانیا و بازرگاکان خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمینجارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشانی نوێنەری وڵاتان، بەشداریی دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان لە ئیمارات دەکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە كوردستان حەسەن پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "زەمینە و هەڵکەوتەی هەرێمی کوردستانمان بۆ ئامادەبووانی دیدارەکە خستەڕوو کە گونجاوە بۆ وەبەرهێنان، باسی ئەو چاکسازییانەمان کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم کردوویەتی بۆ باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان بەشێوەیەکی گشتی".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی محەممەد شوکری لە کۆبوونەوەکانیان بە تایبەتی لەگەڵ ژووری بازرگانیی "ڕەئس خەیمە"، بڕیار داراوە یادداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوانیان واژۆ بکرێت "بۆ ئەوەی هاوکاری یەکتر بکەین لە بواری دانانی کارگەی پیشەسازی، بازرگانی و دروستکرنی لینک لەگەڵ بازرگانەکان و وەبەرهێنەرانی ئیمارات و هەرێمی کوردستان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان 10 ههزار کهس لهسهرانسهری جیهان بهشداری دهکات، ئهمساڵ ههرێمی کوردستان وهک دهوڵهت مامهڵهی لهگهڵ کراوه و شوێنی بۆ دابین کراوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بەشێکە لە چارەسەر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی






