نەورەسێکی مرداربووەوە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ژمارەیەک باڵندەی نەورەس لە دەریاچەی دووکان بەهۆی ڤایرۆسێکەوە مردار بوونەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بڕیاری جیاکردنەوەی نەورەسەکانی داوە و چاودێرییان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەواوە کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچووک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە بە هۆی ڤایرۆسێکەوەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگهیاند: دوای ئەو گۆڕانکارییانەی کەشوهەوای هەرێمی گرتەوە، کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری (نەورەس) لەسەر زێی بچووک تووشی نەخۆشی بوون، دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەو باڵندانە کردووە، بڕیاریان داوە باڵندە نەخۆشەکان لەوانی تر جیا بکرێنەوە و چاودێری و چارەسەریان بکەن. لە ئەنجامی پشکنینەکانیش دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە بە هۆی ڤایرۆسەوەیە.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی چڕی باران و تەرزە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەهۆیەوە زیان بەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و زیندەوەران کەوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان و دەربەندی ڕانیەش بە هەمان شێوە دووچاری لەناوچوون بوونەتەوە.
باکگراوند: باڵندەی نەورەس ماوەی پێنج بۆ 15 ساڵ دەژین و خواردنیان زیندەوەرە ئاوییەکان و ماسی بچووکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات