
وێنە: ئەلعەرەبییە
ئاڤا نیوز
کۆمپانیایەکی کۆری ساختەکاریی بەڵێندەرێکی عێراقی لە پڕۆژەیەکدا ئاشکرا دەکات کە بەهای 500ملیۆن دۆلار بووە. فەرمانبەری پێشووی کۆمپانیاکەش دەستی لەو کارەدا هەبووە.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای STX بۆ خزمەتگوزاریی دەریایی کۆریای باشوور، کارمەندێکی پێشووی خۆی بەوە تۆمەتبار کرد کە دزەی بە زانیاریی تەکنیکیی سەرەتایی سەبارەت بە پڕۆژەیەک کردووە بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەی کارەبای عێراق بۆ بەڵێندەرێکی عێراقی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی "کۆریا تایمز" لە زاری کۆمپانیاکەوە ئاماژە بەوە دەکات: ئەو کارمەندە لە ساڵی 2020 - 2021 بە ئەنقەست زانیاریی تەکنیکی سەرەتایی سەبارەت بە پڕۆژەکە دزە پێکردووە، دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی بە هاوکاری لەگەڵ بەڵێندەرێکی لاوەکی عێراقی دامەزراند، لەکاتێکدا ئەو لە کۆمپانیا کۆرییەکە کاری دەکرد.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی کۆمپانیا کۆریەکە دەڵێت: "کارمەندەکە بە دەستتێکەڵکردن لەگەڵ بەڵێندەرە عێراقییەکە، گرێبەستی تایبەتی ئێمەی لەگەڵ حکومەتی عێراق هەڵوەشاندەوە بۆ بەدەستهێنانی پڕۆژەکە کە بەهاکەی 500 ملیۆن دۆلار بوو، لەڕێگەی وەرگرتنی تەندەرێک بۆ پڕۆژەکە بە بەکارهێنانی ئەو نهێنییانەی دزیبوونی".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






