
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران. وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
یەکشەممەی ئایندە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی خشتەی بودجەی 2024 عێراق کۆ دەبێتەوە و دواتریش ڕەوانەی پەرلەمانی دەکات.
بۆچی گرنگە؟ هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە، جگە لە مووچە پشکی دیکەی هەیە، وەک خەرجیی وەبەرهێنان و بەکاربردن، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بیمەی کۆمەڵایەتی.
لێدوانی فەرمی: مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: یەکشەممەی ئایندە ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنێکی تایبەتدا دەنگ لەسەر خشتەی بودجە دەدات بۆ ئەوەی بەخێرایی بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران و لەوێش دەنگی لەسەر بدرێت.
زانیاریی زیاتر: گەرعاوی هۆشداریدا لەوەی، ئەگەر نەختینەی دارایی بۆ پڕۆژەکان مسۆگەر نەکرێت، ڕەنگە خاوی بکەوێتە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، ئەو نەختینەیەش لە ڕێگەی خشتەی بودجەوە مسۆگەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری خشتەی بودجە و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی بۆ پشكی هەرێم دروست دەبێت، شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






