
توونێلێکی داعش
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق توونێلێکی 200 مەتری لە تەلەعفەر ئاشکرا دەکەن، کە چەکدارانی داعش لێیەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان.
بۆچی گرنگە: ماوەی چەند ڕۆژێکە جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق زیادیکردووە، لەو ماوەیەش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵە ئەمنییەکانی سوپای عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستیان بەسەر توونێلێک دا گرت کە درێژییەکەی 200 مەتر دەبێت."
زانیاریی زیاتر: چەکدارانی داعش ئەو توونێلەیان وەک بارەگایەکی سەرەکی بەکارهێناوە بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانیان لە دەوروبەری گوندی کەسەر میحراب سەر بە قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا.
لە لایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیا لە پارێزگای نەینەوا، توانرا تۆڕێکی سەر بە ڕێکخراوی داعش لە شاری مووسڵ هەڵوەشێنرێتەوە و ئەندامەکانی کە چوار کەس بوونە دەستگیر بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵان و بەساڵاچووان لە نۆرەگرتنی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبەخشرێن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی: پەرە بە تەکنەلۆژیای وزە لە عێراق بدەن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لە ترسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە ڕادەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید و سوودانی دوادەخات
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق یاسایەکی نوێ لەبارەی جگەرەکێشان دەردەکات