
وێنەی ڤالێریا و ئەندریێ
ئاڤا نیوز
ڤالێریا و ئەندریێ دوو هاووڵاتی ئۆکراینین کە جەنگ ڕێگر نەبووە لە هاوسەرگیریکردنیان و لە ژێرزەمینێکدا ئاهەنگی هاوسەرگیریان بە دوو ئەڵقەی ئەلەمنیۆم گێڕا، بەڵام چیرۆکی خۆشەویستیان زۆری نەخایاند و تەنیا 48 کاتژمێر بەردەوام بوو.
وێنە گەورەکە: لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، چیرۆکی هاوسەرگیریی جۆراوجۆر لە ئۆکراینا بینرا کە جەنگ نەبووەتە ڕێگر لەو کەسانەی خۆشەویستی یەکدین تا بچنە نێو قەفەسی زێڕینەوە، بەڵام چیرۆکی ڤالێریا و ئەندریێ تەواو جیاواز و تراژیدییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤالێریا شاعیرە و لەپێش جەنگ کەوتە داوای خۆشەویستی ئەندریێی سەرباز، بەڵام جەنگ ڕێگر بوو لەوەی هاوسەرگیری بکەن و ناچار لە حەشارگەیەک پرۆسەکەیان ئەنجامدا، پرۆسەیەک کە خۆشیان بڕوایان نەدەکرد هێندە کورتخایەن بێت.
زانیاریی زیاتر: ڤالێریا دوای ماوەیەک لە حەسارگەکە دێتە دەرەوە، بەڵام بۆ ماوەی 11 مانگ دەستگیر دەکرێت، لەدوای ئازادبوونی دەیەوێت کتێبێک لەسەر ڕۆژانی دیلی بنووسێت.
درێژەی راپۆرتەکە....
ڤالێریا دەڵێت: ئەو بە پەڕەی ئەلەمنیۆم ئەڵقەی بۆ من دروست کردبوو و داوای هاوسەرگیری لێکردم. منیش بەڵێم بۆ کرد، بەڵێنی دا دوای جەنگ ئەڵقەیەکی شایستەم بۆ بكڕێت.
پلانی هاوسەرگیری
بەر لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، 'ڤالێریا'ـی شاعیر ڕازی بوو بە هاوسەرگیری لەگەڵ 'ئەندریێ سوبوتین'ـی سەرباز لە سوپای ئۆکراینا. پلانیان بۆ ئاهەنگێکی گەورە لە ماریۆپۆڵ دانابوو.
شەڕ هەموو شتێکی گۆڕی
بەڵام شەڕ هەموو شتی گۆڕی، ڕووسیا بۆ ماوەی سێ مانگ شارەکەی گەمارۆ دا و دەیان هەزار کەس کوژران، بەشێکی زۆر لە خەڵکەکەش پەنایان بردە بەر کارگەی ئاسنی ئازوفستاڵ کە 30 حەشارگەی سەردەمی سۆڤیەتی تێدابوو. لەگەڵ سەختتربوونی شەڕەکە، سەربازانی ئۆکرایناش ناچار بوون وەک خەڵکی سڤیل پەنا ببەنە بەر کارگەکە.
بووکی بریندار
ڕۆژی 15ـی نیسانی 2022 بۆمبێک بەر کارگەکە دەکەوێت، زۆر کەس دەکوژرێن و ڤالێریاش بریندار دەبێت. دوای چەند ڕۆژێک، ئەندریێ لە کارگەکە داوای هاوسەرگیری لە ڤالێریا دەکات و ڕۆژی 5ـی ئایار بەڵگەنامەکانیان واژۆ دەکەن و هەر لە کارگەکە بە جلوبەرگی سەربازییەوە ئاهەنگ دەگێڕن.
ڤالێریا زاوا نوێیەکە لەدەست دەدات
ڕۆژی 7ـی ئایار، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا، تەقە لە ئەندریێ دەکرێت و دەکوژرێت. هێشتا تەرمی ئەندریێ لە کارگەی ئاسنی ئازوفستاڵە و ڤالێریاش بێ هاوژین دەمێنێتەوە.
ژیانی دیلی
دوای 80 ڕۆژ ڕێگە بە دەرچوونی کەسانی سڤیل لە کارگەکە درا، نزیکەی 900 سەربازیش بە دیل گیران. ڤالێریاش بە دیل دەگیرێت و دوای 11 مانگ ئازاد دەکرێت. ئەو ئێستا دەیەوێت کتێبێک لە سەر ڕۆژانی بەندیخانە بنووسێت.
چەرمەسەریی بەردەوام
لە سەرەتای شەڕەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ هەزار دیلی ئۆکراینی لە ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا ئازاد کراون، بەڵام هێشتا نزیکەی دە هەزاری دیکە بە دیلی لای ڕووسیا ماونەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- ڕاپۆرت
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر و بەغدا و تاران کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی مالیکی و سەرۆککۆمار دەکرێن





