
بەشێک لە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە ڕایدەگیێنێت, پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان"، داهاتی بەردەوام بۆ عێراق دابین دەکات و نزیکەی شەش ملیۆن هەلی کاریش دەڕەخسێنێت.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، هاوکار دەبێت لە گەشەی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کار بۆ بەدیهێنان و یەکخستنی ئابووری دەکات, هۆکارێکیشە بۆ بەستنەوەی ئابووری ناوچەکە بە کیشوەری ئەوروپا.
لێدوانی فەرمی: ناسر ئەسەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە ڕایگەیاند: "پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تەواو ئابوورییە، لەڕێگەی دامەزراندنی کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورەوە سەرچاوەی داهاتەکان فرەچەشن دەکرێت و بەلایەنی کەمیشەوە شەش ملیۆن هەلی کار دەڕەخسێت."
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: "ئەو تێڕوانینەی بۆ ڕێگەی گەشەپێدان هەمانە و بەو پێشنیازەی پێشکەشی بەغدامان کردووە، هێشتا نازانین بە چ جۆرێک دەبێت".
چارەسەرەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی هیوای خواست، پرۆژەکە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەبەرچاو بگرێت و عێراق تەنیا هێڵی پەیوەندیکردنی کەنداو بە ئەوروپا نەبێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2022ـەوە ژێرخانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە نێوان عێراق و تورکیا و ئیمارات دانرا". بڕیارە ساڵی 2028 دەست بە پڕۆژەکە بکرێت و پێشبینی دەکرێت بە چوار ساڵ تەواو بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






