سعودیە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات هەڵگری هەر جۆرە ڤیزەیەک بچێتە خاکی مەککە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-23

حاجییەکی کوردستان. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سعودیە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات کە هەڵگری هەر جۆرە ڤیزەیەک بێت، بچێتە نێو خاکی مەککەی پیرۆز یاخود لەوێ بمێنێتەوە، لەمڕۆوەش بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان تەنیا چوار هەزار و 685 کەس مافی بەشدارییان لە حەجی ئەمساڵدا هەیە، بەڵام زیاتر لە 15 هەزار کەس بە ڤیزەی یەکساڵی و بەبێ مۆڵەت چوونەتە سعودیە و حەج دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند: بڕیار دراوە ڕێگە بە هیچ کەسێک نەدرێت کە ڤیزەی سەردان بە هەموو جۆرەکانیەوەی هەبێت، بچێتە ناو شاری مەککە یان بمێنێتەوە، بڕیارەکەش لە ڕۆژی 23-5-2024ـەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 21-6-2024 بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "ڤیزەی سەردان بە هەموو جۆر و ناوێکەوە بە مۆڵەت نازانرێت بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج. هەر کەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات، بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی شانشینی یەکگرتوو سزای بەسەردا دەسەپێنرێت".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە
- تەندروستی
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەکارهێنانی پیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی سەربازی داوا دەکات چەکدانانی پەکەکە شنگالیش بگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە