
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک پێشنیازێکی نوێ دەخرێتەڕوو، کورد، عەرەب و تورکمان سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک.
وێنە گەورەکە: شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و نزیکەی سێ مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی لایەنە براوەکانی کەرکووک بەسەرپەرشتی سوودانی تێدەپەڕێت، تا ئێستا لایەنەکان لەسەر بنەمایەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خوجێیی نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێشنیازکراوە پارێزگاری کەرکووک دوو جێگری هەبێت، پۆستەکە بۆ کورد بێت و جێگرەکان یەكێک عەرەب و ئەوەی دیکە تورکمان بێت، سەرۆکی ئەنجوومەن بۆ عەرەب و ئەویش دوو جێگری دەبێت ئەوانیش کورد و تورکمان.
لێدوانە فەرمییەكان: جەمال شوکر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت:"سوورین لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگاکە بە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان".
حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ئاڤا نیوز:"ئاگاداری پێشنیازی لەم شێوەیە نین و بەدەستمان نەگەیشتووە".
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەرەبی بۆ ئاڤا نیوز: "عەرەب بە پۆستی جێگری پارێزگار ڕازی نابێت".
ئەحمەد ڕەمزی، ڕاوێژکاری سەرۆکی بەرەی تورکمانی بۆ ئاڤا نیوز: "هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر ئەم پێشنیازە نەکراوە".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین وازی لە خەونەکەی هێناوە و ئاشتی دەوێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت