
ئاڤا دیجیتاڵ
مانگی ڕابردوو ئۆپیک بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە، ئەویش بۆ پشتیوانی کردن لەنرخی نەوت لەجیهان بەبێ ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخ ڕووبدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) مانگی ڕابردوو 490 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیان کەمتر بەرهەم هێنا و بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 26 ملیۆن و 570 هەزار بەرمیل کەمیکرد، ئەویش بەگوێرەی ڕووپێوییەک کە پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، نیوەی ئەو کەمکردنەوەیەش لە عێراق و کوەیت بووە، ئەو کەمکردنەوەیەش بەهۆی ئەو پشێویەیە کە لەکەرتی نەوت لە لیبیا دروستبووە، بەڵام تائێستاش ئاستی ڕۆژانەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزە و عێراق و ئیمارات زیاتر لەو بڕەی بۆیان دیاریکراوە بەرهەم دەهێنن.
زانیاری زیاتر: هێشتا بازاڕی نەوت جێگیرنین، بەڵام ئێستا نرخ لەنزیکەی 80 دۆلاردایە بۆ هەر بەرمیلێک ئەویش بەپێی نرخی بازاڕی لەندەن، ئەویش بەهۆی ئەو پشێویانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن، چەند جارێکیش بارهەڵگرەکانی نەوت لە دەریای سوور تووشی هێرشکردن بوونەوە، ئەوەی بەیەکجاری وایکرد نرخی نەوت جێگیر نەبێت و دابەزین بەخۆوە ببینێت هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی حەماس بوو کە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامیدا و جەنگێکی درێژخایەنی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەهۆی ئەو ڕووداوانە ئۆپیک بڕیاریدا هەناردەکردنی نەوت کەمبکاتەوە، ئەوەی پابەندیش بووە بە بڕیارەکەوە تائێستا کوەیت و جەزائیرن، کوەیت 110 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا و جەزائیریش 50 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە ، عێراقیش بەپێی بڕیارەکە دەبێت ڕۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەم بهێنێت و ئێستا ڕۆژانە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، لەکاتێکدا عێراق لەناوخۆدا لەژێر فشاردایە بۆ زیاترکردنی داهاتەکەی و بەپێی ئەو پلانە داراییەی هەیبوو دەبوو ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەم بهێنێت تا داهاتەکەی زیاتر بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند