وێنەی دوای هێرشەکە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
چێشتخانەیەکی خواردنی ئەمریکی لە بەغدا، بە بۆمب کرایە ئامانج و دوو کەسیش دەستگیرکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چێشتخانەی (KFC) لە شەقامی فەلەستینی ڕۆژهەڵاتی بەغدا بە بۆمبێک کراوەتەوە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند: دوو کەسی نەناسراو کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە، بۆمبێکیان فڕێداوەتە بەردەم دەرگای چێشتخانەیەک و دواتریش هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
زانیاریی زیاتر: دوای سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری و بەدواداچوونەکان ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون و دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکە و چەکیشدا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: KFC زنجیرەیەک چێشتخانەی خواردنی خێرایە کە لقی سەرەکیی لە ئەمریکایە، لقی لە 123 وڵاتدا هەیە، ماوەکانی ڕابردوو بەشێک لە وڵاتان چێشتخانەکەیان بەوە تۆمەتبار کرد کە پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە دەکات و لقەکانیان داخست.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






