"ئیمام مەهدی لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی پیاسەی کردووە"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-26

دیمەنی فڕؤکە کەوتووەکەی ئیبڕاهیم ڕەئیسی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران
ئاڤا نیوز
قایمقامی نەیشابوور لە ئێران ڕایدەگەیێنێت پیاوێک لەگەڵ ئیمام مەهدی، دوازدەیەمین و دوایەمین ئیمامی شیعەکاندا پەیوەندیی هەیە، گوتوویەتی لە شەوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێراندا، ئیمام مەهدی بینیوە لەو شوێنە پیاسەی کردووە.
وێنە گەورەکە: کەسەکە گوتویەتی ئیمام مەهدی لە شێوەی سێگۆشەیەکدا دەرکەوتووە؛ گۆشەیەکی ئیمام مەهدی بووە، گۆشەیەکی دیکەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بووە، هەروەها گۆشەکەی دیکەشی ئارامگای ئیمام ڕەزا، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان بووە.
زانیاریی زیاتر: مەهدی دەوەندە، قایمقامی نەیشابوور هاوکات یاریدەدەری پارێزگاریشە، گوتوویەتی لە ڕزگارکردنی ڕەئیسیدا هیچ موعجیزەیەک ڕووی نەداوە، چونکە "بەرژەوەندەیی وڵاتەکەمان و بەرژەوەندیی ئایەتوڵا ڕەئیسی لە شەهیدبوونی ئەودا بووە".
بۆچی گرنگە: لە کۆمەڵگای ئێرانی و لە ناو شیعەکاندا دوای مردنی کەسایەتییە گەورەکان ئەم جۆرە قسانە بڵاو دەبنەوە. پێشتریش لە کاتی مردنی خومەینی، یەکەمین ڕێبەری ئێراندا، ئەوە بڵاو بوویەوە لە شەوی مردنیدا وێنەی ئەو لە سەر مانگ دەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
43 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناو کۆبانێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی دووەمی ئاسایشی سووریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت





