
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەبەرهێنەرانی کورد لە ئاوەدانکردنەوەی ئەنباردا ڕۆڵێکی دیاریان هەیە، چەندین پڕۆژەیان بە بەهای چەند ملیار دۆلار درووستکردووە. ئەوان دەیانەوێت ئەزموونی وەبەرهێنان و بونیاتنانەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنبار بگوازنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕزگارکردنی ئەنبار جووڵەیەکی زۆری ئابووری دەستی پێکرد. جووڵەکە بە ئاراستەی خاوێنکردنەوەی پارێزگاکە لە وێرانەکانی شەڕ و داروپردووی باڵەخانە ڕووخاوەکان و هەروەها بە مەبەستی دووبارە بونیاتنانەوەی بوو.
بۆچی گرنگە: بە هۆی هەماهەنگی نێوان ئیدارەی پارێزگای ئەنبار و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەرانی کورد لە پارێزگاکە درووست بووە و وەبەرهێنەرانیش توانیویانە لە بواژندنەوەی ئابووریی پارێزگاکەدا ڕۆڵێکی دیار بگێڕن.
درێژەی ڕاپۆرت . . .
لە چیدا وەبەرهێنان دەکرێت؟
گرنگترین کەرت بۆ وەبەرهێنان لە کۆمەڵگایەکی پاش قۆناغی شەڕ بریتییە لە دووبارە بونیاتنانەوەی هەموو ئەو ئاوەدانییانەی کە شەڕ لەناوی بردوون یان زیانی پێگەیاندوون. لە ئەنباری دوای شەڕدا، سەرنجەکان لە سەر وەبەرهێنان بوو لە سەر بونیاتنانەوەی پردەکان، باڵەخانەی دامەزراوە حکومییەکان، دامەزراوە پەروەردەییەکان، کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و درووستکردنەوەی شوێنە گشتییەکان.
کێ وەبەرهێنان دەکات؟
دەستپێشخەرییەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەنبار کەشێکی لەباریان بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی درووست کردووە. ئەوان بە سوودوەرگرتن لەو سەقامگیرییە سیاسی و ئاسایشییەی کە درووست بووبوو پەرەیان بە قەبارەی وەبەرهێنانەکانیان دا. قۆناغی دوای ئازادکردنی ئەنبار، تەنانەت لە قۆناغی پێش 2014 سەقامگیرتر بوو. لەم نێوەندەدا، ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردیش سودیان لە دەرفەتەکە بینی.
وەبەرهێنەرانی کورد لە ئەنبار چی دەکەن؟
لە ناو ئەو پڕۆژە دیارانەی کە لە ئەنبار جێبەجێ دەکرێن 45 پڕۆژەیان لەلایەن وەبەرهێنەرانی کوردەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەهای ئەم پڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیار دۆلارە. 12 لەم پڕۆژانەش بۆ درووستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونن کە لە چەند شارێکی جیاوازی ئەنبار جێبەجێ دەکرێن و بە هۆیانەوە لە داهاتوودا نزیکەی حەوت هەزار هەلی کار بۆ دانیشتوانی پارێزگاکە دەڕەخسێنێت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کۆی پڕۆژەکانیان زیاتر لە 15 هەلی کاری ڕەخساندووە.
بوژانەوەی بازاڕی کەرەستەکانی بیناسازی
جیا لە ڕەخساندنی هەزاران هەلی کار، بە هۆی ئەم پڕۆژانەوە بازاڕی کەرەستەکانی بیناسازی بوژانەوەی باشی بەخۆیەوە بینیوە. جگە لە چیمەنتۆ و ئاسن، بازاڕی کەرەستەکانی دیکەی کارەبا، ئاو، ئاوەڕۆ و کەلوپەلی ناو ماڵ بوژاوەتەوە. وەبەرهێنەرە کوردەکان، بە سودوەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان، هانی هاوردەکردنی کەرەستە نوێ و سەردەمییەکانی بیناسازی و خانوبەرە دەدەن.
متمانە بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان
جیا لە بەرپرسان و وەبەرهێنەران، دانیشتووانی ئەنباریش متمانەیەکی زۆریان بە توانا و شارەزایی وەبەرهێنەرانی کورد هەیە. ئەوان لە دوای ئاوارەبوونیان و لە ماوەی مانەوەیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە چاوی خۆیان بوژانەوەی هەرێمی کوردستانیان بینیوە. دەیانەوێت شارەکانیان هاوشێوەی ئەوانەی هەرێم لە ڕووی ئاوەدانی، پەروەردە، تەندرووستی، گەشتیاریی و کەرتەکانی دیکەوە پێشبکەون.
سەرچاوە: زە نیو ڕیجن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب