
دەزگای خێرخوازیی بارزانی خانوو بۆ ئاوارەکانی شنگال دروست دەکات
ئاڤا نیوز
لە شنگال دەزگای خێرخوازیی بارزانی خانوو بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش دروست دەکات.
بۆچی گرنگە: ئاوارەکانی شنگال بەهۆی هێرشی داعشەوە ماڵ و حاڵی خۆیان لەدەست دا و لەلایەن حکومەتی عێراقیشەوە وەک پێویست هاوکاریان نەکراوە و توانای دروستکردنی خانوو و جێگەی حەوانەوەی خۆیان نییە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 10 ساڵە شنگال ئازادکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاوەدان نەکراوەتەوە و بەهۆی گرووپی چەکدارەوە، ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە جێبەجێ نەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی (گوندی تۆیفن)ـی سویسری، لە کۆمەڵگەی حەردان و بۆرکی شنگال، 20 خانوو دروست دەکات، بۆ 20 خێزانی بێسەرپەرشت کە لە دەستی چەکدارانی داعش رزگار بوون.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لە ڕێککەوتی 01-05-2024 دەستی پێ کردووە و لە 30-06-2024، کۆتایی دێت، لە چوار مانگی داهاتووش وەک قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە 19 خانووی دیکە دروست دەکرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت





