بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: هەوڵ دەدەین بەزووترین کات هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە
- عێراق
- 2024-05-30

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت، جەخت لەسەر هەوڵەکانیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: باسم محەممەد، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەین بەزووترین کات هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین و بەهیواین لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەینە دیدگایەکی هاوبەش.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی باسم محەممەد ئامانجی وەزارەتی نەوتی عێراق هەموارکردنی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانە، بەجۆرێک لەگەڵ ستراتیژییەتی وەزارەتی نەوت یەکبگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد نووری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، خەزێنەی دەوڵەتی عێراق بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە، لەبەر ئەوەی جێگرەوەی دیکە هەبووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆكوەزیران بارزانی لە بەغدایە و لە کاتی گەیشتنی ڕایگەیاند: "لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور، دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





