ئەمریكا داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە عێراق دەكات
- عێراق
- 2024-05-30

یەکێک لەو خواردنگانەی هێرشی کرایەسەر
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی زنجیرەیەک هێرشكرایە سەر ژمارەیەک كۆمپانیا و خواردنگەی ئەمریكی لە عێراق ئەمریكا ئیدانەی دەكات و داوای لێكۆڵینەوە دەكات، دەڵێت "زیان بە وەربەهێنانی دەرەكی لە عێراق دەگەیەنێت".
وێنە گەورەكە: لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە پێنج هێرشكراوەتە سەر خواردنگە و كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە عێراق، تاوەکو ئێستاش هیچ كەس بەتۆمەتی ئەو ڕووداوانە دەستگیرنەكراوە و هیچ گرووپێكیش بەرپرسیارێتیی خۆی لە ڕووداوەكان ڕانەگەیاندووە، ئەمریکا بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەلینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە ئێكس ڕایگەیاند:”ئێمە ئیدانەی هێرشە تووندوتیژەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە ئەنجام بدات و بەرپرسانی ئەو هێرشانە بگەیێننە دادگە و ڕێگری لە هەر هێرشێکی داهاتوو بکات".
زانیاریی زیاتر: ئەلینا ڕۆمانۆوسكی نوسیویەتی: ”ئەم هێرشانە ژیان و ماڵی عێراقییەکان دەخەنە مەترسییەوە، هەروەها دەتوانێت توانای عێراق بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لاواز بکات، ئێمە پابەند دەمێنینەوە بە هاوبەشی هەمەلایەنەی ئەمریکا و عێراق بۆ بوونیادنانی دەرفەتی ئابووری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو عێراقییەکان".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





