
کارگەی زۆم
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کردنەوەی یەکێک لە دیارترین کارگە نێوخۆییەکان لە بواری بەرهەمە شیرەمەنییەکان تێدەپەڕێت و بڕیارە بەو بۆنەیەوە لەژێر چاودێری مەلا مستەفا بارزانی ڕێوڕەسمێک ڕێکبخرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی پاڵپشتییەکانی حکومەت لە کەرتی وەبەرهێنان و هاندانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکان و سوودوەگرتن لە بەرهەمی خۆماڵی، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین کارگەی تایبەت بە بەرهەمە ناوخۆییەکان کراونەتەوە.
بۆچی گرنگە: کردنەوەی ئەو کارگانە وادەکات ڕێژەی هاوردەکردن کەم ببێتەوە و بڕێکی کەمتری سەرمایەی ناوخۆ بۆ دەرەوە بڕوات، هاوکات هۆکارێکە بۆ بووژانەوەی ئابووریی وڵات و جووتیارانیش لەو ڕێگەوە بەرهەمەکانیان لە ناوخۆ ساغ بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵێک پێش لە ئێستا لە 30-05-2023 لەژێر چاودێری سەرۆکوەزیران بارزانی، مەلا مستەفا بارزانی و بەرپرسانی حکومی و کەسایەتیی سیاسی ناوخۆ و ناوچەکە کارگەیەک بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان لەدەڤەری بارزان کرایەوە.
پێدراوە ڕاستییەکان: بەرهەمەکانی کارگەی زۆم 100% سروشتی و خۆماڵین و هیچ ماددەیەکی کیمیایی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی بەرهەم و گۆڕینی تام و ڕەنگی بەرهەمەکە زیاد ناکرێت و هاوکات ئەو ئاژەڵانەی سەرچاوەی شیری کارگەکەن، لە لەوەڕگەی سروشتی لەوەڕ دەکرێن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کارگەکە ڕۆڵی دەبێت لەوەی داهاتێکی بەردەوام بۆ گوندشینان و ئاژەڵداران لە ڕێگەی کڕینی شیری ئاژەڵەکانیانەوە دابین بکات، جگە لەوەش دەرفەتی کاری بۆ زیاتر لە 200 کارمەند ڕەخساندووە، هاوکات زیاتر لە دوو هەزار ئاژەڵدار و جووتیار لە ڕێگەی کڕینی شیری مانگاکانیان لەو پڕۆژەیە سوودمەندن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی بەرزیی کوالێتی بەرهەمەکانی لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا کارگەی زۆم توانی لەسەر ئاستی عێراق خەڵاتی باشترین بەرهەمی عێراقی لە دووەمین کۆڕبەندی بازرگانی نیشتمانی عێراقی "INTF" بەدەست بهێنێت. ئەمە جیا لە بەدەستهێنانی سێ بڕوانامەی ئایزۆی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی سیستمی بەڕێوەبردنی سەلامەتیی خۆراک، تەندروستی و سەلامەتىی پيشەيى و سیستمی بەڕێوەبردنی کوالێتی.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە ڕێوڕەسمەکە هەریەک لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزیری گواستنە و گەیاندن، وەزیری تەندروستی و هەشت باڵیۆز و کۆنسوڵی وڵاتان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکومی و حیزبی ئامادەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی حەماسەوە پەیامێک بۆ واشنتن دەنێرێت
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە لە جیاتی ئاو غاز لە بۆریی ماڵان دێتە دەرەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترهمپ بهردهوامه له هێرشهكانى بۆ سهر بایدن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگەیێنن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری نوێ و سیناریۆکانی کوژرانی کاندیدەکەی بەغدا ئاشکرا دەبن
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەنتەری زانست؛ پرۆژەیەکی گەورە و سەرنجڕاکێش بۆ داهێنان لە هەولێر
- ڕاپۆرت
- 9 تشرینی یەکەم
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل