
ئاڤا دیجیتاڵ
حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە هەماهەنگی پێشوەختە کرابێت بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و دەڵێت، ئەوە بانگەشەیەکی "درۆیە" بە ئامانجی چەواشەکردنی رای گشتی.
بۆچی گرنگە: ئەم لێدوانە دژیەکانەی ئەمریکا و عێراق سەرهەڵدانی ناکۆکییەکی نوێیە، لەکاتێکدا ئەو دوو وڵاتە دەستیان بە دانوستان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و کشانەوەیان، مەترسی بەردەوامبوون و پەرەسەندنی گرژییەکانیش هەیە.
لێدوانی فەرمی: لە راگەیێنراوێکدا باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە داوە: ئەمریکا "دەستدرێژییەکی" نوێی بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامدا، بەوپێیەی هێزە ئەمنییەکانیانی لە ناوچەی عوکاشات، قائیم و شوێنە مەدەنییەکانی دەورووپشتی بە چەند فڕۆکەیەک بۆردوومانکردوون.
زیاتر بزانە: راگەیێنراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی عێراقیدا ئاماژەی بەوەشکردووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو ئەرکانەی پێی سپێردراوە لایداوە، بووەتە هۆکارێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
باکگراوند: شەوی رابردوو سوپای ئەمریکا زیاتر لە 85 بنکە و بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە عێراق و سووریا کردە ئامانج، بەهۆیەوە تەنیا لەعێراق 16 کەس کوژران و 25 کەسیش برینداربوون. ئەم هێرشە لە کاردانەوەی هێرشە درۆنییەکەی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بوو بۆ سەر بنکەی سەربازیی تەنەف لە ئوردن، کە کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی 40ی دیکەی لێکەوتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوای ئەم هێرشەی ئەمریکا، چاوەڕوان دەکرێت دووبارە گرووپە چەکدارەکان دەست بە هێرشەکانیان بکەنەوە دژ بە بنکەکانی ئەمریکا، کە پێشتر رایان گرتبوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت





