
هونەرمەند ئارارات هەرکی
ئاڤا دیجیتاڵ
هونەرمەند ئارارات هەرکی ئەلبوومێکی نوێ بە ناوی (رێگە) بڵاودەکاتەوە و لە نۆ تراک پێکهاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: هونەرمەند ئارارات هەرکی، ماوەی پێنج ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردووە و ئەمە دووەم ئەلبوومیەتی بڵاوی دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئارارات هەرکی بە ئاڤا میدیای گوت: لەم رۆژانە ئەلبوومی (رێگە) بڵاودەکاتەوە. لە ئەلبوومەکەدا وەک میوزیک و ستایل گرنگی بە زۆربەی ناوچەکانی هەرێـمی کوردستان دراوە.
زانیاری زیاتر: ئەلبوومەکە لە نۆ تراک؛ پێنج گۆرانی سۆرانی و چوار گۆرانی بادینی پێکهاتووە، بە ناوەکانی: (رێگە – شەو – هاوار - وەرە لەیلۆ - ساقی - حەنێ - نارین - هەزار ئازار - جوانی بێ هاوتا).
ئەمەش بزانە: دوو گۆرانی کلیپیان بۆ کراوە، یەکێک لە گۆرانییەکان فۆلکلۆرە و یەکێکی تریش ئاوازی خۆیەتی، شەش لە گۆرانییەکانیش ئاوازی چارچەل هەرکیین کە برای خۆیەتی، دانەیەکیشیان کەمال رێناس، هەڵبەست و ئاوازی بۆ داناوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات





