
چێنەر & برادەران ئیسکان دەکەن بە وێمبڵی
ئاڤا نیوز
یانەکانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەپێناو بەنرخترین نازناوی ئەوروپا دەجەنگن و ئەمشەو جارێکی دیکە چاوی جیهان لەسەر یاریگەی وێمبڵی و چاوی کوردستانیش لەسەر ئیسکانی هەولێری پایتەخت دەبێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر، بۆ جاری 69ـیەم یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوە دەچێت، یانەی ڕیال مەدرید بۆ جاری 18ـەیەم یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدات و دۆرتمۆندیش بۆ جاری سێیەم دەچێتە یاریی فایناڵ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیال مەدرید، بە کۆی 14 نازناو خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگە و هەوڵ دەدات لەنێو یاریگەی وێمبلییەوە بۆ جاری پازدەیەم جامەکە بەرز بکاتەوە، زەردپۆشەکانی ئەڵمانیاش هەوڵ دەدەن ڕیکۆردە نایابەکەی مێرێنگی تێک بشکێنن و بۆ جاری دووەم نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە دوایین 10 وەرزی چامپیۆنزلیگدا، ڕیال مەدرید توانیویەتی پێنج جار ببێتە پاڵەوان، دوایین جاریش لە یاریی کۆتاییدا دۆڕابێت، ساڵی 1981 بوو، کاتێک بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بە یانەی لیڤەرپووڵ دۆڕا.
نووسینەوەی مێژوو: ڕیال مەدرید، تاکە یانەیە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا دووچاری هیچ شکستێک نەبووەتەوە، لە کۆی 12 یارییدا هەشت بردنەوە و چوار یەکسانبوونی تۆمار کردووە، هەروەها مەدرید توانی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا 26 گۆڵ تۆمار بکات و 10 گۆڵیشی لێ تۆمار کراوە.
ماڵئاوایی ئەفسانەکان: یارییەکەی ئەمشەو یارییەکی تایبەتە، هەردوو یانە ماڵئاوایی لە دوو ئەفسانە دەکەن، بڕووسیا دۆرتمۆند ماڵئاوایی لە 'مارکۆ ڕۆیس' دەکات و دەیەوێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بکاتە دوایین دیاری بۆ یاریزانەکە، ڕیال مەدریدیش ماڵئاوایی لە 'تۆنی کرووس' دەکات و دەیەوێت بۆ جاری شەشەم کرووس بکاتە پاڵەوانی ئەوروپا.
بابەتی ستراتیژی: بەبۆنەی ئەم ڕووداوە مێژووییەوە، ئاڤا میدیا لە ڕێگەی ئاڤاسپۆرتەوە، گەورەترین کەرنەڤاڵی بۆ تەماشاکردنی یارییەکە ڕێک خستووە و لاوان و هەوادارانی ئەم دوو تیمە گەورەیەی لە سەرجەم شارەکانی کوردستانەوە لە ئیسکانی هەولێری پایتەخت کۆ دەکاتەوە تا هەموو پێکەوە تەماشای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکەن و بەشدار بن لە ئاهەنگی تیمی براوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق





