
پشکنینی پەنجەمۆری هاونیشتمانییەک. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پڕۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەوەستیێنێت و وادەکەی درێژناکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نووسراوی فەرمی پێشنیازی بەرواری 05-09-2024ـی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە، بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەفەرمی وەڵامی پێشنیازەکەی نەداوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: "کاتژمێر سێـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 02-06-2024، پڕۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە سەرجەم بنکەکانی هەرێمی کوردستان دەوەستێت، بەگوێرەی خشتەی کارەکانی کۆمیسیۆن وادەکە درێژ ناکرێتەوە". د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 250 هەزار کەس کە دەکاتە ڕێژەی 20%ـی دەنگدەران، کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبوو، دوای کاراکردنەوەی پڕۆسەکە کێشەی بەشێکیان چارەسەر بووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






