ساتی چاوپێکەوتنی هونەر حەمە جەزا لەگەڵ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هونەر حەمەجەزا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاڤا دەڵێت "لە دوای مردنی باوکم تا چەند ساڵێک خۆم نەدەدۆزییەوە".
لێدوانی تایبەت: هونەرمەند هونەر حەمەجەزا لە بەرنامەیەکی تایبەت لە ئاڤا میدیا باسی لە دروستبوونی ئەو کەلێنە هونەرییە کرد کە لە دوای لە دەستدانی باوکی ڕووبەڕووی بووەتەوە و گووتی :" لە دوای مردنی باوکم بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە هونەر دابڕام و نەمدەتوانی تەنانەت هیچ ئامێرێکی میوزیکیش بژەنم ".
زانیاریی زیاتر:" هونەرمەند حەمەجەزا جگە لەوەی باوکم بوو مامۆستا و هاوڕێشم بوو، کار و هونەری کوردی لە دەنگی باوکمەوە فێری بووم، حەمەجەزا لە بواری نوسینیشدا هەمیشە جێ دەستی دیار بووە، ئەمەوێت ئەوەش بڵێم دیوانێكی باوكم بەتایبەت پێشكەشی ئاڤا میدیا دەكەم ". هونەر حەمە جەزا وای گوت.
باكگراوند: هونەر کوڕی هونەرمەندی كۆچكردوو حەمە جەزا، ساڵی 1975 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و بووەتە چوارەمین منداڵی خێزانەکەی کە لە چوار خوشک و برا پێکهاتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەمەجەزا لە ساڵی 1949 لە سلێمانی لەدایک بووە و لە یەكی تشرینی یەكەمی 2010 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




