
خەڵاتەکانی گرامی - وێنە:AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی گرامی دیارترین و گەورەترین ڕووداوی مۆسیقا و گۆرانییە لە جیهان بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەند هونەرمەندێک وەک باشترینی ساڵی ڕابردوو دیاری دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە، 04-02-2024 66ـەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی بۆ دیاریکردنی باشترینەکان لە بواری مۆسیقا و گۆرانی لە شاری لۆس ئانجلێسی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
بۆچی گرنگە: خەڵاتی گرامی هەمان قورسایی خەڵاتی ئۆسکاری هەیە لە جیهانی سینەمادا، تەنیا ئەوە نەبێت کە گرامی تایبەتە تەنیا بە مۆسیقا و گۆرانی.
زانیاریی زیاتر: لەمساڵدا سێ بەشی دیکە بۆ ئەم خەڵاتە زیادکراوە (باشترین ژەنینی مۆسیقای ئەفریقی، باشترین ئەلبومی جاز و باشترین سەمای پۆپ)، مەبەست لەم زیادکردنە ئەوەیە کە دابەشکردنی خەڵاتەکان ڕوونتر و دادوەرانەتر بێت.
چی لەبارەوە دەگوترێت: بە بۆچوونی شارەزایان گرامی بە بەناوبانگترین و گرنگترین خەڵاتەکانی جیهانی مۆسیقا لە جیهاندا دادەنرێت. ئەوان لە بنەڕەتدا پێیان دەگوت خەڵاتەکانی گرامافۆن، چونکە خەڵاتەکە گرامافۆنێکی زێڕینە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرامی یەکەمین خەڵاتەکانی سێ تۆڕی گەورەی مۆسیقایە کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت. بە یەکێک لە چوار خەڵاتە سەرەکییەکانی ساڵانەی ئەمریکا دادەنرێت لەگەڵ خەڵاتەکانی ئۆسکار (بۆ فیلم) ، خەڵاتەکانی ئێمی (بۆ تەلەڤزیۆن) و خەڵاتەکانی تۆنی (بۆ شانۆ).
باکگراوند: خەڵاتەکانی گرامی لەلایەن ئەکادیمیای تۆمارکردنی ئەمریکاوە پێشکەش دەکرێت بۆ ڕێزلێنان لە دەستکەوتە ناوازەکان لە جیهانی مۆسیقادا. یەکەم ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی گرامی لە 04ـی ئایاری 1959 بەڕێوەچوو بۆ ڕێزلێنان لە دەستکەوتە مۆسیقییەکانی ساڵی 1958.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی پێنج ساڵدا 80 پڕۆژەی گەشتیاریی جێبەجێکراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کابینەی نۆیەم هەزار و 840 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبای زیاد کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ئاگربەست، ئیسرائیل هێرش بۆ سەر غەززە ئەنجام دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین سزا بەسەر پێنج کۆمپانیای دروستکردنی کەشتیی ئەمریکی دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن ستایشی ڕۆڵی ترەمپ لە ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سەرۆکی سێ وڵات ڕێککەوتنی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کرد
- جیهان
- 12 تشرینی یەکەم
ئۆکرانیا داوای هاوکاریی سەربازی لە فەرەنسا دەکات