دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و دەرمانخانەیەک لە شاری هەولێر داخران
- کوردستان
- 2024-06-06

داخستنی یەكێک لە كۆمپانیاكان- وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان
ئاڤا نیوز
بەرپرسی چاودێری بازار و بازگەکانی دەرمان ڕایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و دەرمانخانەیەک لە شاری هەولێر داخران.
وێنە گەورەکە: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە کەرتی تەندروستی بەردەوامن، بۆ ڕێگریکردن لە ساغکردنەوەی دەرمانی ساختە و کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی، لەو چوارچێوەیەدا نابێت هیچ دەرمانێك بە بێ ستیكەری فەرمی بفرۆشرێت.
لێدوانە فەرمییەكان: د. گۆڤەند ڕەوەند، بەرپرسی چاودێری بازار و بازگەکانی دەرمان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە هەولێر دوو کۆمپانیای دەرمان و دەرمانخانەیەک بەهۆی پابەند نەبوون بە نرخ و ستیکەرەوە داخران، هەر دەرمانخانیەکیش پابەند نەبێ دادەخرێت.
لە لایەکی دیکەوە: د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستی ئەوە دووپات دەکاتەوە هەر مامەڵەکردنێک بە دەرمان، بە دەر لە ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی و کوالێتی کۆنترۆڵی جۆرییەوە قەدەغەیە و ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن





